Wednesday, August 2, 2017

g

٩ پڕ فرۆشترین مۆبایلی هەفتە


٩ پڕفرۆشترین مۆبایلی هەفتە : لەم هەفتەیەدا لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەکان نوێ کرایەوە لە هەموو بازاڕەکانی جیهان ئێمەش پێشکەشی ئێوە دەکەین .
١. Samsung Galaxy J7 Pro
Samsung Galaxy J7 Pro دووەمین مۆبایل لە جۆری J7 کە لەم هەفتانە بەرە بەرە لە پێشکەوتن دابوو لە لیستەکەدا کە ئەم هەفتەیە توانی بگاتە پلەی یەکەم !

٢. Nokia 6
لە هەفتەی پێشووتر Nokia 6 پلەی یەکەمی هەبوو لە لیستەکەدا ، بەڵام لەم هەفتەیە پلەی دووەمی هەبوو .

٣. Galaxy S8
مۆبایلی Galaxy S8 لە هەفتەی پێشتریش هەر پلەی سێیەمی هەبوو و وەک خۆی ماوەتەوە

٤. Xiaomi Redmi Note4
مۆبایلی Xiaomi Redmi Note4 بە یەک پلە بەرەو پێشەوە چوو و لە مۆبایلی Samsung Galaxy J7 Primeفروشی زیاتری هەبوو

٥. Samsung Galaxy J7 Prime
مۆبایلی Samsung Galaxy J7 Prime  لە هەفتەی ڕابردوو پلەیەک گەڕایەوە دواوە

٦. Xiaomi Redmi4 4X
لەم هەفتەیەدا مۆبایلی Xiaomi Redmi 4 4X توانی لەم هەفتەیادا دەربکەوێت و پلەی شەشەم بەدەست بهێنێت

٧. Xiaomi Mi 5X
مۆبایلی Xiaomi Mi 5X لەم هەفتەیەدا نەمایش کرا و خرایە بازاڕەوە توانی بە ماوەیەکی کورت و زۆر بە خێرای پلەیەکی نایاب بەدەست بهێنیت و بگاتە پلەی حەوتەم

٨. Samsung Galaxy J7 Max
مۆبایلی Samsung Galaxy J7 Max لەم هەفتەیە توانی خۆی بکەتە نێو لیستەکە و پلەی هەشتەم بەدەست بهێنێت

٩. One Plus 5
مۆبایلی One Plus 5ش توانی پلەی نویەم بەدەست بهێنێت لەم هەفتەیەدا !


کەواتە لەم ٩ مۆبایلە چواریان جۆری J7 بوون کە ئاشکرا دەکات لەلایەن خەڵکەوە خۆشەویست بووە و یەکێکە لە جۆرە نایابەکان

g

About g -

هنا تكتب وصفك

Subscribe to this Blog via Email :