Wednesday, August 3, 2016

g

چەند زانیاریەک لەسەر یاری (PokémonGo)


 (PokémonGo) چەند زانیاریەک لەسەر یاری

یاری (PokémonGo) ئەو یارییەی زۆرترین كەس و ماڵپەڕە تەكنەلۆژیەكانی بەخۆیەوە سەڕقاڵ كردووە، بەتایبەت لە وڵاتی ئەمریکا کە زۆرترین یاریکەری هەیە، وە ڕۆژ بەڕۆژ لەسەرانسەری جیهان یاریکەری زیاتر دەبێت، بە گوێرەی ڕاپۆرتەكان یاری PokèmonGo ڕۆژانە ملیۆنێك بۆ ملیۆنێك و نیو دۆلار قازانجی هەیە ئەمەش لە ئەنجامی كڕینی ئەو كەرەستانەی لە نێو یارییەكەدا دانراون و کە بە پارە دەتوانی بیانکڕیت، بەهۆی یاری (pokemonGO) وە چەند ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش ڕوویاندا ئەویش ڕووداوی هاتووچۆ و دۆزینەی تەرم و بەرزبوونەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی یاریکەرانی یاریەکان بۆ ئەم یاریە وە هۆگرێکی یەکجار زۆر کە شەقامەکانی هەندێ وڵاتی بەتایبەت ئەمریکڵ پڕ کردبوو!
چالاکی بەکارهێنەرانی یاری (Pokemon GO) لە ڕۆژێکدا گەشتووەتە ۱۱ ملیۆن بەکارهێنەر ،تەنها لە ڕۆژانی۷ـ۱۱ـی ئەم مانگەدا!
شێوازی یاریەکە ئەوەیە شێوازیکی ستایلی خۆت هەڵدەبژێریت وتۆ وەکو مرۆڤێکی کارتۆنی له ناوچەکەی خۆتدا واتا لە نەخشەی شارەکەتدا دەردەکەویت کە بە سیستەمی GPS و هێڵی ئینتەرنێت کاردەکات دەجووڵێیت و لەگەڵ ڕۆشتنی ڕاستەقینەی خۆتدا بەهەمان شێوەش لەناو یاریەکەدا وەکو مرۆڤێک دەجوڵێیت، بۆ هەر کوێیەک بڕۆیت مرۆڤی ناو یاریەکە بۆ ەو ئاڕاستەیه دەجووڵێت، کەواتە تۆ ئەو مرۆڤەی ناو یاریکەیت!
 بوونی کەرستەی سەرنجڕاکێش و بوونی چەندجووڵەیەک لەناو یاریەکە وای کردووە زیاتر سەرنجڕاکێشتر بێت کە جووڵەکان ڕاستەوخۆ لە کامێراکەتەوە دەردەکەوێت، لە ڕۆژی ٦ی مانگی حەوتی ئەمساڵ لە وڵاتە یەکگرتووەکان بەردەست بوو، وە تەنها بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و IOS بەردەست بووە و وە ئەم یاریە یەکێکە لەو یاریانەی کە لەدوای بڵاوبوونەوەیان زۆرترین یاریەکەری هەبووە، وە  بەتەنها لەم ماوەدا لە کۆگای پلەی ستۆر زیاتر لە ٥۰ ملیۆن داگرتنی هەبووە! لەدوای هەموو ئەم شتانە، هێشتا ڕووداوەکان تەواو نەبوون، بە هەندێ فتوای ئیسلامی وڵاتە ئیسلامیەکان بەحەرامکراەوان ناوزەندیان کرد!
وادیارە تۆش دەتەوێت یاری بەم یاریە بکەیت؟ دەتوانیت دایبگریت لەم بەستەرانەوه بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید
: ئەندروید 
: ئای ئۆ ئێس
Kitn س/ ماڵپەڕی 


g

About g -

هنا تكتب وصفك

Subscribe to this Blog via Email :