کارپێکردنی کۆمپیوتەر لە ڕێگای مۆبایلەوە
لەوانەیە زۆر جار لە دەرەوە خۆزگەی ئەوەتان خواستبێت کە ئێستا کۆمپیوتەرەکەم لای من با یاخۆد بۆ کارێکی گرینگ پێویستیت پێ دەبێت و لات نیە
ئەمڕوو بەرنامەیەکمان بۆ هێناون بۆ ئەم کارە کە دەتوانیت
لەسەر مۆبایلی ئەندروید کۆمپیوتەرت بەکاربهێنی واتە بچیتە نێو کۆمپیوتەرت
بۆ کردنی ئەم کارە سەرەتا پێویستە بەرنامەکە لەسەر کۆمپیوتەرت دابگریت و ئینستاڵی بکەیت و دواتریش لەسەر مۆبایلەکەت
: داگرتنی بەرنامەکە بۆ کۆمپیوتەر
: دواتریش لەسەر مۆبایل دایبگرە
: ئەندروید
: ئای ئۆ ئێس
: بلاک بێری
: ویندوز فۆن
: چۆنیەتی بەکار هێنانی
سەرەتا کە بۆ کۆمپیوتەر دامان گرت و ئینستاڵ مان کرد ، بەرنامەکە دەکەینەوە دەبینین کە ئایدی و پاسووردێکی بۆمان داناوە
:بۆ نموونە
Your id : 000 000 000
Password : 0000
دواتر کاتێک لە مۆبایل دایدەگرین و دەیکەینەوە
: نووسراوە
Partner id
لە ژێرەوە بۆشاییەک هەیە کە دەتوانی ئایدی کۆمپیوتەرەکەت بنووسی
ئەوەی کە بە نموونە هێنامانەوە 000 000 000
دادەگرین Remote Control دواتر
و دواتر داوای پاسوورد دەکات و 0000 لێ دەدەین
و بەسەرکەوتووی ئێستا دەتوانیت کۆمپیوتەرت بەکار بهێنیت
ڕێگا بە هیچ پەیج و ماڵپەڕێک نادرێت بابەت کوپی بکەن بێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکەی بدەن